گەیشتنە بڕیاری جیابوونەوە، واتای ئەوەیە لە پەیوەندییەکی ژەهراویدا بوویت، یان لایەنی کەم کۆمەڵێک بیرکردنەوەی نەرێنی بە درێژایی کاتێکی دیاریکراو مێشکی داگیرکردبوویت، ئەمەش کەم تا زۆر کاریگەریی لەسەر متمانەبەخۆبوون درووستدەکات.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی بەسەر ئەو ئەزموونە ناخۆشەدا زاڵ بیت و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵبدەیتەوە، پێویستت بەوەیە متمانەبەخۆبوونت زیاد بکەیت، بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە.=KTML_End=
1. هەستەکانت مەشارەوە و ڕێگە بدە تەواوی خەمەکانت بێنە دەرەوە تا بەتەواوی ناخت لە هەستە نەرێنییەکان بەتاڵ دەبێتەوە، ئەمەش کاتی دەوێت و پێویست نییە پەلە بکەیت لەوەی بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بیت.
2. تەماشایەکی بازنەی چواردەورت بکە، پێویست نییە کەسانێک لە چواردەورت بهێڵیتەوە کە لەبری ئەوەی هاندەرت بن بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بیت، دۆخەکەت لەسەر سەختتر بکەن، باشترە نزیک بیتەوە لەو کەسانەی کە یارمەتیدەرتن ئەو دۆخە تێپەڕێنیت.
3. هەڵەکانی خۆت بزانە، چونکە هەتا هەڵەکانی خۆت دەستنیشان نەکەیت، ناتوانیت ئەزموونیان لێوەربگریت و ڕەنگە دووبارەشیان بکەیتەوە.
4. لاواز مەبە لە بەرانبەر هاوسەری پێشووت، ڕەنگە فشاری ئەوەت لێ بکرێت دووبارە بگەڕێیتەوە، بەڵام پێویستە بزانیت کە جارێک لەو کارە سەرکەوتوو نەبوویت، دووبارەکردنەوەی هەڵەیەکی گەورەترە، هەر بۆیە بەسەر ناختدا زاڵ بە.
5. تا بەتەواوی هاوسەری پێشوت لەبیر نەکەیت، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی نوێ درووست مەکە، چونکە شکستێکی دیکە بۆ ناخت زیاد دەکەیت.
6. خۆت بنیاد بنێرەوە، زیاتر بایەخ بە خۆت بدە، بەتایبەتیی لە ڕووی تەندرووستی جەستە و دەروونییەوە. [1]