هەمیشە لە کەسانی بەتەمەندا دوو جۆر دەبینین، جۆرێکیان زۆر چالاکن، بەردەوام گەشبین، ڕوو خۆشن و تەندرووستیان باشە، جۆرێکی دیکەیان بە پێچەوانەوە، ئارەزوویان لە ئەنجامدانی هیچ جۆرە چالاکییەک نییە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ڕەشبینن و بەردەوام هاواری نەخۆشییەکانیان دەکەن، ئەمەش بەشێکی پەیوەندی بە شێوازی ژیانیانەوە هەیە لە گەنجیدا.
=KTML_Bold=ئەگەر ئەم چوار کارە ئەنجامبدەیت، لە پیریشدا بە چالاکی دەمێنیتەوە.=KTML_End=
1. شێوازێکی ژیانی چالاکت هەبێت، ئەمەش کارێکی سەخت نییە، بەیانیان زوو هەستە لە خەو، ژەمی تەندرووست بخۆ، پێش خەوتن پلانی ڕۆژی دواتر دابنێ بۆ ئەوەی مێشکت ئاسوودە بکەیت، پاشان بخەوە، ئەو کەسانەی ئەم ڕێنماییە پەیڕەو دەکەن، کەمتر تووشی نەخۆشی دەبن لە تەمەنی پیرییدا.
2. وەرزش بکە، نەک تەنیا بە جەستەت، بەڵکوو بە مێشکیشت، بۆ نموونە یاری پەزڵ یان یارییە مێشکییەکان بکە، لەگەڵیدا پیاسە بکە و وەرش بکە، ئەمانەش زیاتر هەستی ئەرێنیت تێدا درووست دەکەن، دەروون و جەستەت دەپارێزن.
3. کات لەگەڵ خێزانەکەت یان هاوڕێکانت بەسەر بەرە، چونکە واتلێدەکەن زیاتر هەست بە دڵخۆشی بکەیت.
4. بە باشی پشوو بدە، چونکە یارمەتیت دەدات زیاتر وزەت هەبێت. [1]