چوونە ناو پەیوەندییەکی خۆشەویستی تەنیا ئەوەندە نییە کەسێکی نوێ بهێنیتە ژیانتەوە، بەڵکوو دەبێت بیر لەوە بکەیتەوە تا چەند لەگەڵت دەگونجێت و ئامادەیت بۆ ئەوەی ئەو کەسە لە ژیانتدا هەبێت، یان ئامادەیی ئەوەت تێدا نییە.
باشتر وایە ئەم پرسیارانە لە خۆت بکەیت پاشان کەسێک بۆ ژیانت هەڵبژێریت.
1. ئایا بە ڕادەی پێویست بەدڵمە؟
هەتا کەسێکت بە دڵ نەبێت، باشتر وایە هەڵینەبژێریت.
2. ئایا بەڕاستی دەیناسم؟
ڕاستە بە تێپەڕبوونی کات کەسەکانت بۆ دەردەکەوێت، بەڵام باشتر وایە کەسەکە بناسیت و لە باشی و خراپییەکەی دڵنیابیتەوە.
3. ئامادەم بۆ پەیوەندییەکی خۆشەویستی؟
ئەگەر پێشتر کەسێکت لە دڵدا بووە و هێشتا ئەو کەسە لە ژیانتدا ماوە، باشترە هیچ کەسێکی نوێ نەهێنیتە ژیانتەوە تا بەتەواوی لەبیری دەکەیت.
4. ئەزموونی چیم بەدەستهێناوە؟
گرنگە کەڵک لە ئەزموونەکانت وەربگریت، هەڵەیەک کە پێشتر ئەنجامتداوە، ئێستا ئەنجامی مەدەرەوە، چونکە پەیوەندییەکەت شکستخواردوو دەبێت.
5. لەم پەیوەندییە چیم دەوێت؟
گرنگە پێداویستییەکانی خۆت دەستنیشان بکەیت کە لەو پەیوەندییەدا چیت دەوێت، بەمشێوەیە باشتر تێدەگەیت بەرانبەرەکەت بۆ ژیانی تۆ گونجاوە یاخود نەخێر.
6. کەسێکی مێشک کراوەیە؟
هیچ دوو کەسێکی دنیا بەتەواوی وەکوو یەکتر بیرناکەنەوە و لە کۆمەڵێک بابەتدا ڕای جیاوازیان هەیە، هەر بۆیە باشترە بەرانبەرەکەت کەسێکی مێشک کراوە بێت و جیاوازی بیرکردنەوەتان نەکات بە کێشە.
7. شانازی پێوە دەکەم؟
ناکرێت کەسێک بۆ ژیانت هەڵبژێریت کە شەرمی لێ بکەیت و بە کەسە نزیکەکانت و خێزانەکەی نەناسێنیت، هەر بۆیە ئەگەر شانازی پێوە نەکەیت واتە کەسە ڕاستەکە نییە بۆ ژیانت.
8. خۆمم خۆشدەوێت؟
لە هەر پەیوەندییەکدا ئەگەر خۆتت خۆشنەوێت، خۆت دەدۆڕێنیت، هەر بۆیە سەرەتا پێویستە خۆتت خۆشبوێت و گرنگیی بە خۆت بدەیت، پاشان دەتوانیت بۆ بەرانبەرەکەت بەو شێوەیە بیت.
[1]