بە پێی توێژینەوەیەک کاتێک دەکەویتە خۆشەویستی کەسێکەوە بەراستی، کەمتر هەست بە نیگەرانی و سترێس دەکەیت، باشتر لە جاران دەردەکەویت و زیاتر هێمنیت، گۆڤاری time چەند ڕاستییەکی دەربارەی خۆشەویستی بڵاوکردووەتەوە کە ڕەنگە تا ئێستا نەتبیستبێت.
=KTML_Bold=یەکەم: خۆشەویستی ئازاری هەیە بە هەمان شێوەی ئازاری جەستە=KTML_End=
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە دڵشکان هاوشێوەی ئازاری شکانی بەشێکی جەستە بەئازارە، چونکە مێشک تووشی فشارێکی دەروونی زۆر دەبێت و بەهۆییەوە ئاماژەی ئەوەت دەداتێ کە هەست بە ئازار دەکەیت.
=KTML_Bold=دووەم: لەبری ئەوەی خۆشەویستی پێشووت لەبیربکەیت، بیری لێ بکەرەوە=KTML_End=
ڕەنگە زۆرجار وابیربکەیتەوە بۆ ئەوەی خۆشەویستی پێشووت لە مێشکت دەربکەیت پێویستە بیری لێ نەکەیتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نییە، بیری لێ بکەرەوە و تەواوی ڕەفتارەکانی بهێنەرەوە مێشکی خۆت، کاتێک بەردەوام بیری لێ دەکەیتەوە و هەمان زانیاری لە مێشکت دووبارە دەبێتەوە مێشک ماندوو دەبێت و وادەکات زوو لە مێشکتی دەربکەیت.
=KTML_Bold=سێیەم: هاوسەرگیری کێشەکان چارەسەر ناکات=KTML_End=
زۆر کات کە دوو خۆشەویست پێکەوە ناگونجێن پێیان وایە دەتوانن بە هاوسەرگیری کۆتایی بەو کێشانە بێت، بەڵام دەرکەوتووە ئەو خۆشەویستانەی لە ماوەی پەیوەندی خۆشەویستی بە یەکەوە ناگونجێن دواتر دڵخۆشنابن لەگەڵ یەکتر.
=KTML_Bold=چوارەم: گۆڕانکاری جدی لە دوای جیابوونەوە واتلێدەکات زوو خۆشەویستەکەت لەبیربکەیت=KTML_End=
ئەگەر لە دوای جیابوونەوە بە هەمان شێوازی ژیانی پێشووت بژیت ناتوانیت ئەو کەسە لەبیربکەیت کە لێی جیابویتەتەوە، بەڵام ئەگەر شێوازی ژیانت بگۆڕیت دەتوانیت زوو لە بیری بکەیت.
=KTML_Bold=پێنجەم: خۆشەویستی ڕاستەقینە بێ مەرج نییە=KTML_End=
لە ڕاستیدا خۆشەویستی ڕاستەقینە بوونی هەیە، بەڵام بەو واتایە نایەت هەموو ڕەفتارێکی خۆشەویستەکەت وەکوو خۆی قبووڵ بکەیت و هیچ مەرجێکت بۆی نەبێت، دەکرێت هەندێک کاتیش ناکۆکی ڕووبدات و ئەمە زۆر ئاساییە.
=KTML_Bold=شەشەم: دەتوانیت وابکەیت بەرانبەرەکەت بکەیتە داوی خۆشەویستی خۆتەوە=KTML_End=
لە توێژینەوەیەک دەرکەوتووە بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت بەرانبەرەکەت بکەیتە داوی خۆشەویستی خۆتەوە، یەکێک لە ڕێگەکان ئەوەیە بۆ چەند خولەکێک تەماشای چاوی یەکتر بکەن.
=KTML_Bold=حەوتەم: خۆشەویستی دەبێتە هۆی ئالودەبوون=KTML_End=
دەرکەوتووە خۆشەویستی هەمان کاریگەریی ماددەی کۆکاینی لەسەر مرۆڤ هەیە.
=KTML_Bold=هەشتەم: خۆشەویستی تەمەن درێژ دەکات=KTML_End=
پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن بەسەربردنی کات لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشتدەوێت مەترسی مردنی پێشوەخت بەرێژەی %50 کەمدەکاتەوە. [1]