ڕەنگەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هەستەکان و هەڵسوکەوت هەیە، کاریگەریی لەسەر باری دەروونی، وزەی جەستە و مامەڵەکردنت درووست دەکەن لەگەڵ کەسانی دیکەدا، بەڵام هەر ڕەنگە و بە جۆرێک ئەم کاریگەرییە درووستدەکات.
ئەو ڕەنگانەی وزەت پێدەبەخشن، دەتوانیت لە دیکۆری ماڵەکەت، جلوبەرگ یان هەر شتێک کە ئارەزووت لێیە بەکاریان بهێنیت و کاریگەریی خۆیان جێدەهێڵن.
1. سوور: بە ڕەنگی وزە ناسراوە، یارمەتیت دەدات چالاک بیت و هاندەرێکی زۆر باشە لە کارەکانی ڕۆژانەدا، متمانەبەخۆبوونیشت زیاد دەکات.
2. پرتەقاڵی: ڕەنگێکی گەرمە و وزەی ئەرێنی دەبەخشێت بە جەستە، هەروەها بە ڕەنگی دڵخۆشی و ئیلهام بەخش ناسراوە.
3. زەرد: پەیوەندییەکی زۆری بە مێشکەوە هەیە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بیرۆکەی باشترت بۆ بێت، تەنانەت یادەوەریت باشتر بێت و زوو کێشەکان چارەسەر بکەیت.
4. سەوز: ڕەنگی نوێبوونەوە، و گەشە و پشوودانە، هەستی ئارامیت پێدەبەخشێت و زیاتر چالاکت دەکات.
5. شین: ئەگەر دەتەوێت ڕۆژەکەت بە وزەی ئەرێنی دەستپێبکات، ڕەنگی شین بپۆشە، ئەو ڕۆژە بەتەواوی ئارام دەبیت و بیرۆکەی جیاوازت بۆ دێت.
[1]