ئەو خانمانەی بڕیاریانداوە ژیانی تەنیایی هەڵبژێرن، کۆمەڵێک هۆکار یان مەبەستیان هەیە لەو بڕیارە، هەر بۆیە کاتێک خانمێک دەبینیت سینگڵە و هاوسەرگیری نەکردووە، باشترە ئەم وشانە بەکارنەهێنیت.
نیگەران مەبە، کەسێک دێتە ژیانتەوە
دەکرێت ئەو خانمە بەو ژیانەی کە هەیەتی بە تەنیا، دڵخۆش بێت، هەر بۆیە باشترە دڵنەوایی نەکەیت وەکوو ئەوەی خەم بخوات بەو دۆخەی.
بیرت لەوە کردووەتەوە ژوان ببەستیت؟
ژوان بەستنی کەسێک هەڵبژاردنە لە دەستی خۆیدا، باشترە لەوبارەیەوە هیچ پرسیارێکی ئاڕاستە نەکەیت.
هاوسەرگیری بکە، ژیانێکی زۆر خۆشە
مەرج نییە هەر خانمێک تەنیا بە هاوسەرگیریکردن ژیانی خۆش بێت، دەکرێت خۆی بە هەوڵەکانی خۆی و پشتبەستن بەخۆی ئەو ژیانە بۆ خۆی دابین بکات کە دەیەوێت.
ئەگەر من لە جێگەی تۆ بوومایە، هاوسەرگیریم دەکرد
بیرکردنەوەکان جیاوازن لەبارەی ژیانەوە، هەر بۆیە کاتێک تۆ بڕوات بەوە هەیە هاوسەرگیری بکەیت، ڕێز لەوە بگرە کە دەکرێت بەرانبەرەکەت بە جیاوازی بیربکاتەوە.
کات تێدەپەڕێت
لە ڕاستیدا ئەم وشەیە زۆر بەو خانمانە دەوترێت کە هاوسەرگیریان نەکردووە و ئەمەش زۆر دڵتەنگیان دەکات، پێویست نییە بیری بەرانبەرەکەت بهێنیتەوە کە کات تێدەپەڕێت، خۆی ئاگاداری کاتەکان هەیە.
کار کاتێکی دیکە دەبێت، بەڵام منداڵ هەموو کات نابێت
کاتێک خانمێکی ژیانی پیشەیی پێش هاوسەرگیری هەڵدەبژێرێت، لە ئەنجامەکەشی ئاگادارە، هەر بۆیە پێویست نییە پێی بڵێیت، ڕەنگە بە وشەکانت برینداری بکەیت.
[1]