لە سەرەتای درووستکردنی هەر پەیوەندییەکدا، هەموو شتێک زۆر جوان و درەوشاوەیە لە پێش چاوت، بە چاوی خۆشەویستییەوە لە بەرانبەرت و ڕەفتارەکانی دەڕوانیت، هەر بۆیە دەکرێت هەندێک ڕەفتار و هەڵسوکەوتی کە پێویستی بەوەیە ئاڵای سووری بۆ دابنێیت، پشتگوێی دەخەیت، ئەمەش دواتر پەشیمانت دەکاتەوە.
=KTML_Bold=سێ هەڵەی گەورە هەیە کە خانمان لە سەرەتای درووستکردنی پەیوەندییەکدا دەیکەن.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. متمانەکردن=KTML_End=
هەر کەسێک کە دێتە ژیانتەوە، تا ئەو کاتەی بە باشی دەیناسیت و لێی دڵنیا دەبیتەوە، پێویست نییە متمانەی پێبکەیت، باشترە چاوەڕێ بکەیت تا کەسەکە دەتوانێت خۆیت بۆ بسەلمێنێت یان تۆ دەتوانیت هەڵوێستەکانیت بۆ دەربکەوێت و لێی دڵنیابیتەوە کە شایەنی متمانەپێکردنە یان نا، بەزوویی هەموو زانیارییەکی خۆتی بۆ مەدرکێنە.
=KTML_Bold=2. هاوسەرگیری=KTML_End=
خانمان لە یەکەمین مانگی پەیوەندییەکەیان پەلەی هاوسەرگیرییانە، وە لە هاوسەرگیریش پەلەی منداڵیانە، باشترە لەم پەلەکردنە دووربکەویتەوە، چونکە سرووشتی مرۆڤ وایە کاتێک لەبارەی کەسێکەوە دڵخۆشە و خۆشیدەوێت، هەڵەکانی نابینێت، هەر بۆیە تا کەمێک کات تێدەپەڕێت و بەرانبەرەکەت دەناسیت، پەلەی هاوسەرگیری مەکە، لە هاوسەرگیریش پەلەی منداڵ مەکە.
=KTML_Bold=3. گومانکردن=KTML_End=
پێویستە بزانیت ئاساییە لە پەیوەندیدا هەستەکانت دەربڕیت کە غیرە لە بەرانبەرەکەت دەکەیت، بەڵام گومانکردنی زۆر ئەو پەیوەندییە لەناودەبات، کاتێک هەست بە دڵنیایی ناکەیت لەگەڵ بەرانبەرەکەت، باشترە هەستەکانتی بۆ ڕوون بکەیتەوە، نەک گومانی زۆر و بەردەوام بکەیت و لە دڵی خۆتدا بیهێڵیتەوە. [1]