هاوڕێیەتی یەکێکە لە گرنگترین پەیوەندییەکان لە ژیانی هەر کەسێکدا، پێویستە هاوسەنگی هەبێت لەنێوان ئەوەی دەیبەخشیت و ئەوەی وەریدەگریت، ئەمەش واتای ئەوەیە بەردەوام لە هەوڵی دڵخۆشکردنی یەکتر و هاندانی یەکترن.
کاتێک هاوڕێکەت بەو شێوەیە نییە و هەست دەکەیت تەنیا دەبەخشیت و ئەو بەوشێوەیە نییە، دەکرێت واتای ئەوەبێت هاوڕێکەت بەکارتدەهێنێت، بە چەند نیشانەیەک کە ماڵپەڕی talkspace بڵاویکردووەتەوە، دەتوانیت دڵنیابیتەوە.
1. هیچ کاتێک گوێ بۆ تۆ ناگرێت، پشتگوێت دەخات و گرنگییەکی تەواوت پێ نادات کاتێک ڕووبەڕووی کێشە دەبیتەوە یان هەست بە خەمباری دەکەیت، ئەمەش ڕەفتارێکی خۆپەرستانەیە.
2. گرنگیی بە کاتەکانت نادات و کاتێک لەگەڵ تۆدایە پلانەکانی بەشێوەیەک دادەنێت کە لەگەڵ تۆدا نەگونجێت، ڕێز لەو کاتانە ناگرێت کە بۆ ئەوت تەرخان کردووە.
3. کاتێک پێویستی بە تۆیە، هەمیشە یارمەتیی دەدەیت، بەڵام کاتێک پێویستت پێیەتی بیانوویەک دەهێنێتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیت نەدات.
4. تەنیا کاتێک پەیوەندی بە تۆوە دەکات کە پێویستی پێتە، جگە لەو کاتانە هەواڵت ناپرسێت و هەمیشە دەبێت تۆ یەکەمین کەس بیت بۆ ئەوەی هەواڵی بپرسیت. [1]