کاتێک دوو کەس لە ڕەگەزی جیا پەیوەندی هاوڕێیەتی درووست دەکەن، هەندێک کات پەیوەندییەکە بە هاوڕێیەتی نامێنێتەوە و کەسێکیان هەستی خۆشەویستی بۆ درووست دەبێت بۆ بەرانبەرەکەی، چەند نیشانەیەک دەریدەخات کوڕێک زیاتر لە هاوڕێیەک کچێکی خۆشدەوێت.
1. جیاوازتر لە کەسانی دیکە مامەڵەت لەگەڵ دەکات، زیاتر ڕێزت دەگرێت و گرنگییت پێدەدات.
2. هەمیشە ئەو یەکەمین کەس گفتوگۆت لەگەڵ دەکات و بابەتت لەگەڵ دەکاتەوە.
3. ڕای تۆ وەردەگرێت لەبارەی بابەتە جیاوازەکانەوە و ڕێز لە بۆچوونەکانت دەگرێت.
4. کەسایەتی خۆی دەگۆڕێت بەو شێوەیەی کە تۆ حەزی پێدەکەیت و ئەو ڕەفتارانە لە خۆیدا ناهێڵێت کە ڕقت لێیە.
5. غیرەت لێدەکات، بەتایبەتیی کاتێک ببینێت کەسانی دیکە لێت نزیک دەبنەوە.
6. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام چاودێریت دەکات و لایکی وێنەکانت دەکات.
7. لە ژوورێکی پڕ لە خەڵک و قەرەباڵغدا، چاوی تەنیا لەسەر تۆیە و گرنگی بە تۆ دەدات.
8. حەز دەکات بە تەنیا لەگەڵ خۆی بیت و پێی خۆش نییە هاوڕێکانی دیکە لەگەڵتان بن.
9. بە هاوڕێکانی و خێزانەکەیت دەناسێنێت.
10. کاتێک پێویستی بە ئامۆژگارییە، دەگەڕێتەوە بۆ لای تۆ.
11. زۆر تەماشای چاوەکانت دەکات، بەشێوەیەک کە هەستی پێدەکەیت جیاواز بیرت لێ دەکاتەوە.
12. حەز بەو شتانە دەکات کە تۆ حەزی پێدەکەیت. [1]