هەمیشە یەکەمین ژوان لای پیاوان و خانمان گرنگییەکی زۆری هەیە، بەڵام ئەنجامدانی چەند هەڵەیەک لەو ڕۆژەدا، ڕەنگە بۆ هەمیشە وێنایەکی نەرێنی تۆ لای بەرانبەر درووست بکات، یان بەرانبەرەکەت پەشیمان بکاتەوە.
باشترە لەو ڕۆژەدا ئەم چەند هەڵەیە نەکەیت.
1. زیادەڕەوی لە خۆڕازاندنەوە
پێویستە بزانیت ئەو ڕۆژە ژوانت هەیە، نەک ئاهەنگ، هەر بۆیە زیادەڕەوی مەکە لە جلوبەرگ و ماکیاژەکەت، باشترە ماکیاژەکەت سادە بێت، وە جلێکی ئاسایی ڕۆژانە بپۆشیت.
2. زانیاری نەرێنی
لە ژیانی هەموو کەسێکدا لایەنی نەرێنی بوونی هەیە، بەڵام پێویست نییە لەو ڕۆژدا بیڵێیت، بۆ نموونە پێویست نییە باس لەوە بکەیت کە کێشت زۆرە و بەردەوام دەتەوێت کێشت کەم بکەیتەوە، یان ئەوەی کەسێکی نزیکت نەخۆشە، باشترە ئەم زانیارییانە لە دواتردا باس بکەیت.
3. چوون بۆ ژوان لە کاتێکدا ڕەتی دەکەیتەوە
ئەگەر پێش ئەوەی بڕۆیتە ژوانەوە بڕیارتداوە کە بەرانبەرەکەت ڕەتبکەیتەوە، باشترە نەڕۆیتە ئەو ژوانەوە، بۆ ئەوەی بە بێ هۆکار هیوا بە بەرانبەرەکەت نەبەخشیت.
4. گۆڕینی ژوان بۆ چاوپێکەوتنی کار
پێویستە بزانیت ئەو کەسەی ژوانی لەگەڵ دەبەستیت بۆ چاوپێکەوتنی کار نەهاتووە تا بەردەوام پرسیاری لێبکەیت، ئەو مافەی پێبدە ئەویش پرسیار لەبارەی تۆوە بکات.
5. پێدانی زانیاری ناڕاست
لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوەی قبووڵکراو بیت لای بەرانبەرەکەت، هەوڵمەدە بە پێدانی زانیاری ناڕاست دڵی بەدەستبهێنیت، ڕاستییەکان وەکوو خۆی بڵێ، بەمشێوەیە زیاتر قبووڵکراو دەبیت و ئەگەر پەیوەندییەکەت سەربگرێت، بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
[1]