شکستهێنان شتێکی ئاساییە و لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیان ڕووبەڕووی هەموو کەسێک دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە بزانیت چۆن دوای شکست هەڵدەستیتەوە و دەستپێدەکەیتەوە بۆ ئەوەی ببیت بە کەسێکی سەرکەوتوو و ئەزموون لە هەڵەکان وەربگریت.
=KTML_Bold=چەند ڕەفتارێکی هەڵە هەیە، ڕەنگە تەنیا لەو کەسانەدا ببینرێت کە شکستخواردوون.=KTML_End=
1. سەرنجیان تەنیا لای خاڵە نەرێنییەکانە و لایەنی ئەرێنی هیچ بابەتێک نابینن، ئەمەش وایکردووە بەرانبەر هەموو شتێک ڕەشبین بن.
2. کاتێک تووشی دۆخێکی ناخۆش دەبنەوە، لەبری هەوڵدانی زیاتر خۆیان بەدەستەوە دەدەن.
3. واقعبین نین، بەو واتایەی زیاتر خەیاڵ دەکەنەوە، ئەمەش وایان لێ دەکات ڕاستییەکان وەکوو خۆی نەبینن.
4. داوای یارمەتیی لە کەسانی دیکە ناکەن، پێیان وایە لە زیرەکیی و تواناکانیان کەم دەبێتەوە ئەگەر داوای یارمەتیی بکەن.
5. زیاتر لەوەی کرداریان هەبێت، قسەیان هەیە، وە ئەو وشانەی دەریدەبڕن لە کارەکانیاندا ڕەنگ ناداتەوە.
6. دوای خەڵکانی دیکە کەوتوون لەبری ئەوەی هەوڵبدەن بزانن خۆیان لە چیدا باشن و لەو لایەنەوە پەرە بە خۆیان و تواناکانیان بدەن. [1]