هەستی ترس، هەستێکی ئاساییە و لە هەموو کەسێکدا بە ڕێژەی جیاواز هەیە، بەڵام زۆر کات ئەو ترسە لە هەندێک بابەت یان ڕەفتارە کە بە ڕاستی شایەنی ئەو ترسە نییە و پێویستە چیتر لێی نەترسیت.
1. ترس لە تەنیایی، کە زۆرینەی کەسەکان بۆ ڕزگاربوون لەم ترسە، دەچنە پەیوەندی هەڵەوە، کە دواتر پەشیمان دەبنەوە.
2. ترس لە بڕیاردانی کەسانی چواردەور لەبارەی خۆیەوە، هەر بۆیە هەموو کارێک دەکات کە چواردەوری پەسەندی بکەن.
3. ترس لە هەوڵدان، کە لە ڕاستیدا ئەم ترسە لە خودی هەوڵەکە نییە، بەڵکوو لەو شکستەیە کە دەکرێت لە کاتی هەوڵدان ڕووبدات.
4. ترس لە گۆڕانکاری لە خودی خۆتدا، وە مانەوەت لە یەک خاڵدا و کێشانی بازنەیەک لە چواردەورت، کە نەتەوێت لە دەرەوەی ئەو بازنەیە هەنگاو بنێیت.
5. ترس لە خۆشەویستی، یان چونە ناو پەیوەندی خۆشەویستی، ئەمەش دەکرێت لە ئەنجامی پەیوەندییەکی هەڵەی ڕابردوو بێت.
6. ترس لە مردن، ئەم ترسە چێژی ژیان کردنت لەبیردەباتەوە و بەردەوام لە دڵەڕاوکێی ئەوەدا دەبیت کە دەمریت.
[1]