گەورەترین پەشیمانی کە کەسێک لە داهاتوو هەیبێت ئەوەیە، ئەو ژیانە نەژیا کە دەیویست، بەڵکوو دەیویست لە ئاستی چاوەڕوانی کەسانی دیکەدا بێت، ئەمەش بەهۆی زۆر بیرکردنەوەی لە کەسانی دیکە، گومانی لە تواناکانی خۆی بۆ درووست دەبێت.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی tracking happiness سێ هۆکاری بڵاوکردووەتەوە کە وایکردووە بەردەوام گومانت هەبێت لە خۆت:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. کەمیی متمانە بەخۆبوون:=KTML_End=
ئەو کەسانەی متمانەیان بە خۆیان نییە، بەردەوام پێیان وایە تواناکانیان لە ئاستی پێویستدا نییە، دەکرێت هۆکاری کەمیی متمانە بەخۆبوون پەیوەندی بە شێوازی پەروەردە، پەیوەندی ژەهراوی، ئەزموونی ژیان؛ وەکوو بوونی ڕووداوێکی ناخۆش، یان دۆخی جەستەیی و دەروونی بێت.
=KTML_Bold=2. ئەزموونی ناخۆشی ڕابردوو=KTML_End=
کاتێک لە ڕابردوو ئەزموونێکی ناخۆشت هەبووە، وادەکات بەردەوام هەست بکەیت تواناکانت لە ئاستی پێویستیدا نین، دەکرێت کەسێک ڕەخنەی لێ گرتبیت، یاخود هەڵەیەکت کردبێت، بەڵام دەبێت بزانیت هەمووان ئەزموونی ناخۆش تێدەپەڕێنن، ئەنجامدانی هەڵەیەک لە ڕابردوو واتای ئەوە نییە کەسێکی بێ توانا بیت.
=KTML_Bold=3. ترس لە شکست=KTML_End=
هەمووان ئەم ئەزموونەیان کردووە، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ترسەکە زیاد یان کەم دەکات، زۆرکات بەهۆی ئەم ترسە زۆر دەرفەتی گرنگی ژیانیان لەدەست دەدەن، بەڵام گرنگە بزانن، لە داهاتوودا پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە هەوڵیان نەداوە بۆی، نەک ئەوەی هەوڵیان داوە. [1]