گەورەکردنی منداڵ گەورەترین بەرپرسیارییەتییە لەسەر شانی دایک و باوک، وە سەختە کە ناچار دەبن منداڵەکانیان بنێرن بۆ دایەنگە، لە دڵەڕاوکێ دەمێننەوە کە ئایا منداڵەکانیان دڵخۆشن لەوێ، یان هەست بە نائاسوودەیی دەکەن.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت دڵنیابیتەوە:=KTML_End=
1. منداڵەکەت بەیانیان پێش ڕۆیشتنی دەگری، چونکە منداڵان بە وشە ناتوانن هەستە ناخۆشەکانیان دەربڕن، هەر بۆیە دەگرین.
2. منداڵەکەت دەترسێت کاتی ناوی دایەنگەی لێ دەهێنیت.
3. ڕەتیدەکاتەوە خواردن بخوات، ئەگەر خواردن بۆ منداڵەکەت دەپێچیتەوە و بە پڕی دەیهێنێتەوە، واتە هەست بە ئاسوودەیی ناکات لەوێ.
4. شەوانە خەونی ناخۆش دەبینێت یان تووشی کەمخەوی دەبێت، ئەمەش بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێی بەردەوامی منداڵەکەیە.
5. گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی منداڵەکەت درووست دەبێت، بۆ نموونە شت دەشکێنێت، یان توڕە دەبێت و کاردانەوەی توند دەبێت.
6. نیشانەی برین بە جەستەی منداڵەکەتەوە دیارە، کە ئەمەش نیشانەیەکە نابێت پشتگوێی بخەیت و پێویستە بە زوویی بەدواداچوونی بۆ بکەیت.
7. منداڵەکەت زووزوو نەخۆش دەکەوێت، ئەمەش دەریدەخات ئەوێ شوێنێکی گونجاو نییە بۆ تەندرووستی منداڵ. [1]