کاتێک تازە کەسێک دەناسیت و بەرکەوتنت لەگەڵی دەبێت، دەبێت بزانیت چۆن مامەڵە دەکەیت، چونکە دەرکەوتنی سەرەتا کاریگەریی هەیە لەسەر وێنای تۆ لای بەرانبەرەکەت.
=KTML_Bold=لە سەرەتای بینینی کەسێکدا بەم شێوەیە مامەڵە بکە:=KTML_End=
1. دووربکەوەرە لە باسکردنی بابەتی تایبەتیی خۆت، یان کێشە تایبەتییەکانت.
2. وشەی جوان بەکاربهێنە، بە وریایی وشەکانت هەڵبژێرە، چونکە یەکەمین گفتوگۆ لە بیری بەرانبەرەکەتدا دەمێنێتەوە.
3. دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی زمانێکی جیاوازتر لەو زمانەی کە هەردووکتان لێی تێدەگەن.
4. ڕێز لە بیرکردنەوەی جیاوازی بەرانبەرەکەت بگرە و ڕەخنەی لێ مەگرە و دژایەتی مەکە.
5. پرسیاری تایبەتیی لێ مەکە، وەکوو ئایین، تەمەن، مووچە، خێزانەکەی و باری دارایی، ئەگەر خۆی بیەوێت دەیڵێت.
6. دووربکەوەرەوە لە وەسفکردن و پێداهەڵدانی خۆت، چونکە وێنایەکی نەرێنی خۆت لای بەرانبەرەکەت درووست دەکەیت.
7. هەوڵبدە گوێبگریت زیاتر لەوەی قسەبکەیت.
8. ناوی بەرانبەرەکەت بهێنە لە کاتی قسەکردندا. [1]