کاتێک دەتەوێت یارمەتیی کەسانی دیکە بدەیت بە هەر ڕێگەیەک بێت، بەڵام هەست دەکەیت هیچ پێزانینێک لەلایەن بەرانبەرەکەتەوە نییە، ئەمەش نیگەران و خەمبارت دەکات کە پشتگوێ دەخرێیت یان هیچ بەهایەکت بۆ دانانرێت، دەتوانیت ئەم چەند ڕێگەیە تاقیبکەیتەوە.
1. زیاتر بڵێ نەخێر، بەمەش بیری کەسانی چواردەورەت دەهێنیتەوە کە ئەوە کاری تۆ نییە هەمیشە لایان بیت.
2. میهرەبان بە، ئەمەش لەبەر کەسانی چواردەورت مەکە، بەڵکوو لەبەر خۆت بیکە، بۆ ئەوەی لە ڕووی دەروونییەوە ئاسوودەبیت و دڵخۆش بیت.
3. پێزانینت بۆ چواردەورت هەبێت، ئەمەش بە دوو لایەن یارمەتیدەرە، یەکەم بەوەی بیری چواردەورت دەهێنیتەوە هەمان پێزانینیان بۆ تۆ هەبێت، دووەمیش بەوەی، ئەوەی کەسانی دیکە بەرانبەر تۆ دەکەن، وا لە تۆ ناکەن هەمان شت بەرانبەر کەسانی دیکە بکەیتەوە.
4. گوێ بۆ وشە نەرێنییەکانی کەسانی چواردەورت مەگرە، چونکە واتلێدەکات هەست بە خراپتربوون بکەیت.
5. دەربارەی هەستەکانت بۆ کەسانی دیکە بدوێ، هەمیشە هەستەکانت مەشارەوە، ئەگەر هەست دەکەیت کەسێک وایلێکردوویت هەست بە بێ هێزی خۆت بکەیت، مەیشارەوە و بیڵێ.
6. خۆت پێزانینت بۆ خۆت هەبێت، چاوەڕێی کەسانی دیکە مەکە بەسەرتدا هەڵبدەن، کە ئەم چاوەڕوانییەت نەبوو، متمانە بەخۆبوونت زیاتر دەبێت.
7. ڕاهێنان بکە کە گرنگی بە خۆت بدەیت، بەوەی بەردەوام زانیاری کۆبکەیتەوە و بخوێنیتەوە.
8. لەپێناو کەسانی دیکە خۆت پشتگوێ مەخە، لەپێناو داواکاری ئەوان پێداویستییەکانی خۆت بەلاوە مەنێ. [1]