بیستەکانی تەمەن، بەو تەمەنە ناسراوە کە تێیدا خۆت دەناسیت و بڕیار دەدەیت، چ کارێک بکەیت، چۆن بژیت، لە کوێ بژیت، لەگەڵ کێ بیت، کێ لە چواردەوری خۆت نەهێڵیت و متمانە بە کێ بکەیت، پێش ئەوەی ئەم تەمەنەت بڕوات، هەندێک وانەی گرنگی ژیان هەیە باشترە سەرەتا بیزانیت، پێش ئەوەی ژیان بە خۆتی ئەزموون بکات.
1. خەڵکی هەمیشە لە ئاستی چاوەڕوانی تۆدا نابن، هەمیشە لە پشتت نابن، تەنانەت زۆر کات دەکرێت لە پشتەوە زیانت پێبگەیەنن، هەر بۆیە بە ڕووکەش و بەخێرایی بڕیار لەسەر کەسانی دیکە مەدە.
2. ئازارەکانت بۆ هەمیشە نامێننەوە، ڕەنگە ئێستا بە کاتێکی سەختدا تێپەڕیت، بەڵام کات چارەسەری دەکات و ڕەنگە پاش ماوەیەکی دیکە پێبکەنیت بەو ئازارانەی ئێستات.
3. خۆ بەراوردکردن دژی خۆشییەکانتە، هیچ کاتێک مەڵێ، بۆ سەرکەوتوو نیم، بۆ لاواز نیم، بۆ جوان نیم، بۆ دەستکەوتم نییە وەکوو کەسانی دیکە، ئەمە واتلێدەکات بەردەوام هەست بەدڵتەنگی بکەیت.
4. دایک و باوکت وەکوو منداڵی هەموو خولەکێک نابن بە ڕزگارکەرت، ئەم قۆناغەی ژیان پێویستی بەوەیە خۆت لەسەر پێی خۆت بوەستیت.
5. تەندرووستی باش گەورەترین سامانە، هەر بۆیە بایەخی پێبدە، کاتێک لە دەستت دەچێت دەزانیت چ شتێکی بەبەهات لەدەستداوە.
6. خێزان باشترین کەسە لە چواردەورت، پەیوەندی خێزانییت بە پتەوی بهێڵەرەوە.
7. ناتوانیت هەمووان ڕازی بکەیت لە خۆت و ئەو شتە مەحاڵە، هەر بۆیە هەوڵی ڕازیکردنی خۆت بدە.
8. هۆشیاریی خۆت یارمەتیی بەرەوپێش چوونت دەدات، هەر بۆیە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریت بدە.
9. بوونی هاوڕێ پێویستییەکی گرنگە لە ژیانت، بەڵام پەلەی دۆزینەوەی مەکە بۆ ئەوەی کەسی هەڵە هەڵنەبژێریت.
10. شتێک بوونی نییە بەناوی بەخت، تۆ خۆت بەختی خۆت درووستدەکەیت و هەر شتێک کە ڕوودەدات بۆ هۆکارێک ڕوودەدات، هەر بۆیە بە ناوی ئەوەی بەختم نییە واز لە هەموو شتێک مەهێنە. [1]