دڵپیسی یەکێکە لەو ڕەفتارانەی خانمان ڕقیان لێ دەبێتەوە لە پیاواندا، زۆر کات هۆکارە بۆ تێکچوونی پەیوەندییەکان و تەنانەت خۆشەویستی لەناودەبات.
=KTML_Bold=حەوت هۆکار لە پشتی دڵپیسی پیاوانەوەیە، کە ماڵپەڕی bonobology خستویەتییەڕوو.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. کەوتنە داوی خۆشەویستی=KTML_End=
بەشێوەیەکی گشتی پیاوان کە دەکەونە داوی خۆشەویستیی، غیرە دەکەن لە خۆشەویستەکەیان، ئەم جۆرەیان تەندرووستە و دڵپیسییەکی زۆر کەمە، کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکە درووست ناکات، تەنیا بەو شێوەیەیە کە حەز دەکات خۆی گرنگیی بە خانمەکەی بدات.
=KTML_Bold=2. هەست بە پارێزراوی ناکەن=KTML_End=
ئەم جۆرەیان حەز ناکەن تەنانەت خانمەکەی قسە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانی بکات، دەیەوێت خانمەکەی تەنیا و تەنیا بۆ خۆی بێت، کێشە درووست دەکات ئەگەر خانمەکەی قسەی ئاسایی لەگەڵ کەسێکی دیکە بکات، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە پیاوەکە هەست ناکات کەسێکی باش بێت، هەر بۆیە دەیەوێت خۆی دڵنیابکاتەوە خانمەکەی پەیوەندی لەگەڵ هەموو کەسێک بپچڕێنێت، بۆ ئەوەی هەست نەکات کەسێکی لەو باشتر هەیە.
=KTML_Bold=3. گومانکردن لە خۆی=KTML_End=
ئەو پیاوانەی بەردەوام گومان لە خۆیان دەکەن، هەست دەکەن نرخیان نییە لەو پەیوەندییەدا، هەر بۆیە دڵپیسی دەکەن، کاتێک هەست بە بێ دەسەڵاتی خۆیان بکەن، هەوڵ دەدەن بەو کارە ئازاری بەرانبەرەکەیان بدەن و پێیان بڵێن توانامان هەیە.
=KTML_Bold=4. کەمیی متمانەبەخۆبوون=KTML_End=
ئەو پیاوانەی متمانەیان بە خۆیان نییە، زۆرکات تێناگەن بۆچی خانمەکەی ئەوی هەڵبژاردووە و پێیوایە شایەنی ئەو خانمە نییە، وابیردەکاتەوە خانمەکەی ڕۆژێک بەجێیدەھێڵێت، هەر بۆیە دڵپیسی دەکات و هەوڵدەدات ئەو خانمە لە هەموو کەسێک دووربخاتەوە.
=KTML_Bold=5. دەیەوێت بگونجێیت لەگەڵیدا=KTML_End=
ئەو پیاوانەی دەیانەوێت بەرانبەرەکەیان ناچار بکەن خۆشیانبوێن، لەگەڵیدا بن و بەردەوامی گرنگییان پێبدرێت، لە ڕێگەی دڵپیسییەوە هەوڵدەدەن بەم ئامانجە بگەن و پێیان وایە ئەمە ڕێگە ڕاستەکەیە.
=KTML_Bold=6. سەرکەوتنی خانمەکە بێزاری دەکات=KTML_End=
کاتێک خانمەکەی لە پیشەکەیدا سەرکەوتووە و بەردەوام پلەی بەرز بەدەست دەهێنێت، پێی وایە خانمەکەی چیتر ئەوی ناوێت و کەسانی سەرکەوتووی وەکوو خۆی هەڵدەبژێرێت و خیانەتی لێ دەکات، ئەمەش دڵپیسی درووست دەکات.
=KTML_Bold=7. خۆی کەسێکی بێ متمانەیە=KTML_End=
کاتێک پیاوان خۆیان بەردەوام تەماشای خانمی دیکە دەکەن، یان هەوڵدەدەن پەیوەندییان لەگەڵ درووستبکەن و خیانەت دەکەن، پێیان وایە خانمەکەی خۆشیان هەمان کار دەکات و ئەمەش گومانیان لا درووست دەکات. [1]