شەڕکردن و دەمەقاڵێ لەنێوان هاوسەران شتێکی ئاسایی و سرووشتییە کاتێک لەسەر بابەتێک ناکۆکن، بەڵام شێوازی مامەڵەکردن لەم کاتەدا ڕۆڵی گەورەی هەیە، ئەنجامدانی هەندێک هەڵە کێشەکانی نێوانتان قوڵ دەکاتەوە لەبری ئەوەی چارەسەری بکات.
1. کاتێک تۆ و هاوسەرەکەت بەردەوامی بە شەڕەکە دەدەن و ناوەستن، وە ئەگەر بووەستن لە شەڕکردنیش، دواتر ناگەڕێنەوە سەری تا بە هێمنانە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.
2. باسکردنی بابەتەکە لە کاتێکی هەڵەدا، یان شەڕکردن لە کاتێکی هەڵەدا، وەکوو ئەوەی کەسێکتان سەرقاڵ بێت، یان ماندوو بێت و ناساغ بێت، کە کاتێکی گونجاو نەبێت بۆ ئەوەی دەمەقاڵێ بکەن.
3. قسە نەکردن لەگەڵ یەکتردا و پچڕانی پەیوەندی تا چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک.
4. جیاکردنەوەی جێگەی نووستن و جێهێشتنی هاوسەرەکەت بە تەنیا، تەنیا لەبەر ئەوەی دەمەقاڵێتان بووە.
5. بەکارهێنانی وشەی بریندارکەر بەرانبەر هاوسەرەکەت، وەکوو ئەوەی بیشکێنیتەوە، یان لە کەسایەتی کەم بکەیتەوە.
6. تۆمەتبارکردنی بەرانبەرەکەت بۆ هەر شتێک کە دەیکات و ئەنجامی دەدات و بە خەتابار نەزانینی خۆت. [1]