ڕەنگە بەشێکی زۆر لە خەڵک ئەو ئەزموونەیان کردبێت کە هەستی خۆشەویستییان شاردوەتەوە و بە هۆکاری ترس، ڕەتکردنەوە، دوودڵی یان متمانەبەخۆنەبوون هەستەکانیان دەرنەخستووە بۆ ئەو کەسەی خۆشیان دەوێت، بەڵام شاردنەوەی ئەم هەستە لە سوودی تۆدا نییە.
=KTML_Bold=بە پێی هەواڵێکی healthline، شاردنەوەی هەستەکان، بەتایبەتیش هەستی خۆشەویستی، زیانی دەبێت لە چەند ڕوویەکەوە:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. زیان بە دەروون دەگەیەنێت=KTML_End=
شاردنەوەی هەستی خۆشەویستی، وادەکات بەردەوام بیر لە بەرانبەرەکەت بکەیتەوە و لۆمەی خۆت بکەیت کە بۆ ئەو هەنگاوە نانێیت، ئەمەش تووشی فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێت دەکات.
=KTML_Bold=2. دەبێتە هۆی مردنی پێش وەخت=KTML_End=
توێژینەوەیەک، کە بۆ ماوەی 12 ساڵ بەردەوام بووە، دەرکەوتووە شاردنەوەی هەستەکان مەترسییە بۆ تووشبوون بە شەکرە، کێشەی سیستمی خەو، بەرزی فشاری خوێن و کێشەی دڵ، ئەمەش کاریگەریی لەسەر تەمەن درێژی درووست دەکات.
=KTML_Bold=3. پەشیمانی لەدوا دێت=KTML_End=
ئەو کەسانەی هەستەکانیان دەشارنەوە، لە کۆتاییدا پەشیمان دەبنەوە لەوەی لە کاتی خۆیدا خۆشەویستی خۆیان نیشان نەداوە.
=KTML_Bold=4. کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی داهاتووت درووست دەکات=KTML_End=
دەربڕینی هەستی خۆشەویستی بوێری دەوێت، ئەگەر ئەم هەنگاوە لە سەرەتاوە نەنێیت، بەردەوام لەوە دەترسیت هەستەکان دەربخەیت. [1]