پارە یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکردنی ژیان، بەڵام هەموو بۆشاییەکی ژیان پڕ ناکاتەوە و جێگرەوەی هەموو شتێک نییە، هەندێک دیاری بەنرختر هەیە کە ڕەنگە ژیان پێتببەخشێت و نەتوانیت بە پارە بەدەستیان بهێنیت.
=KTML_Bold=1. هاوڕێ=KTML_End=
بە پێی توێژینەوەیەکی قوتابخانە و زانکۆی بازرگانی زانکۆی بەفاڵۆ، ئەو کەسانەی لە ڕووی ئابوورییەوە دەستکەوتی گەورەیان هەبووە، بە بەردەوامی ڕۆژانە هەست بەتەنیایی دەکەن، چونکە لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بەو دەستکەوتە ماددیە، کەسانی چواردەوریان جێهێشتووە، دواتر هەستیان بە پەشیمانی کردووە.
=KTML_Bold=2. کات=KTML_End=
ئەو کاتەی تێدەپەڕێت ناگەڕێتەوە، هیچ پارەیەک ناتوانێت کاتژمێرێک زیاترت پێبدات لە ڕۆژێکدا، هەر بۆیە بزانە کاتەکانت چۆن و بەچی بەسەر دەبەیت.
=KTML_Bold=3. ماڵ=KTML_End=
ڕەنگە بتوانیت خانووی خەونەکانت بکڕیت، بەڵام درووستکردنی ماڵێک کە هەست بە گەرمی، خۆشی، پارێزراوی، خۆشەویستی و ئاسوودەیی بکەیت تێیدا، پەیوەندی بە پارەوە نییە.
=KTML_Bold=4. بەوەفایی=KTML_End=
بە پارە تەنیا دەتوانیت بەوەفایی ساختە پەیدا بکەیت نەک ڕاستەقینە، دۆزینەوەی کەسێک کە بە ڕاستی بەوەفا بێت بە هیچ بڕە پارەیەک پەیدا نابێت.
=KTML_Bold=5. خۆشەویستی=KTML_End=
وتەیەکی کۆنی بڕازیلی هەیە دەڵێت: خۆشەویستی ڕاستەقینە پێش زانینی پارەی تورەگەکەت پەیدا دەبێت، ئەمەش واتای ئەوەیە دۆزینەوەی کەسێک کە خودی خۆتی بوێت بە پارە پەیدا نابێت.
=KTML_Bold=6. ئاسوودەیی دەروون=KTML_End=
دڵخۆشی و هەستکردن بە ئاسوودەیی لە ناخ و دەروونتدا، پەیوەندی بە ژیانکردنێکی دەوڵەمەندانەوە نییە. [1]