کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,484
وێنە
  123,834
پەرتووک PDF
  22,075
فایلی پەیوەندیدار
  125,450
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی یەکەمین مقاوەمەتی لە دژی ڕژێمی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی نەتەوەی کورد بەڕێوە برد
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دكتۆر عیسام فەیلی
دكتۆر عیسام فەیلی
دکتۆر عیسام فەیلی پسپۆڕی مێژوو لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موستەنسرییە بۆ گوڵان: ژەنەڕاڵ #مستەفا بارزانی# یەکەمین مقاوەمەتی لە دژی ڕژێمی ئێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی نەتەوەی کورد بەڕێوە برد

سەرۆک بارزانی درێژەپێدەری خەباتی کوردایەتیی بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر بووە، بۆیە لای کوردانی فەیلی خۆشەویستە
لە مێژووی نوێی هاوچەرخدا جینۆسایدی #کوردانی فەیلی# لە ئێراقدا بە یەکێک لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت، دەرهەق بە کوردانی فەیلی کە بە هۆی کوردبوون و هاوکارێکردنی شۆڕشی ئەیلوول و پاڵپشتی کردنی مەلا مستەفا بارزانی تووشی بوون، تاکوو ئێستاشی لەگەڵدا بێت، هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم پێکهاتە ڕەسەنەی کورد. لەسەر ئەم پرسە چەند پرسیارمان ئاڕاستەی دکتۆر عیسام فەیلی پسپۆڕ و شارەزای بواری مێژوو لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موستەنسرییە کرد، کە هاوکات بە یەکێک لە لێکۆڵەرەوە ناسراوەکانی سیاسی دادەنرێت و بەمجۆرە وەڵامی پرسیارەکانی گوڵانی دایەوە.
* کورد لە مێژوودا زۆر جار ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی ناسنامە بووەتەوە، جینۆسایدی کوردانی فەیلییش کە لە لایەن ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق بەتایبەتیی ڕژێمی بەعس تووشی بوون، تا چەند ئەم تاوانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە؟ ئایا ئەم تاوانە گەورەیە دەرهەق بە کوردانی فەیلی دەچێتە چ شێوازێکی جینۆسایدەوە؟
- پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە، ڕاستییەکی مێژوویی هەیە، دەبێت بوترێت، ئەویش ئەوەیە جینۆسایدی کوردانی فەیلی کە لە ئێراق تووشی بووین، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە دێت، کە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان تووشی بوون، ئەم ڕژێمانە جگە لەوەی بڕوایان بە ماف و پێکەوەژیان نەبووە، بەردەوامیش چاوی تەماعیان لەسەر خێروبێری خاکی کوردستان بووە، بۆیە تاوانی بەردەوامیان بەرانبەر خەڵکی سڤیلی کورد ئەنجام داوە، لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ گەلی کورد توندوتیژ و بگرە زاڵم و خوێنڕێژ بوون، ئەم واقیعە تاڵە سەلمێندراوە لە مێژوودا هەر لە کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان و گەرمیانییەکان و کیمیابارانکردنی #هەڵەبجە# و شاڵاوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەنفال، تا وێرانکردن و دەرکردنی دانیشتووانی ڕەسەنی زیاتر لە 4500 گوند و وێرانکردن و سووتاندنیان و بەعەرەبکردن تاوەکوو بە زۆرەملێ دەرکردنی دانیشتووانی کورد لە پارێزگاکانی #کەرکووک# و دیالە و مووسڵ و ناوچەکانی دیکە، لە تورکیا و ئێران و سووریاش بارودۆخی کوردەکان باشتر نەبووە.
سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکەش، بەڵێ ئەم تاوانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بە جینۆساید دادەنرێت، چونکە بە هۆی کوردبوونیان و پاڵپشتیکردنی شۆڕشی ئەیلوول و بەپیتیی خاکەکەیانەوە بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران کران و ناسنامەکانیان لێ سەندرایەوە و ماڵ و حاڵیان تاڵان کرا و گەنجەکانیان زیندانی کران و تاکوو ئێستاش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن، ئەو تاوانانەی بەرانبەر کوردانی فەیلی کراوە، بە هەموو پێوەرێک دەچێتە قاڵبی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیەکەوە.
* باسی شۆڕشی ئەیلوولت کرد، بەوەی کوردانی فەیلی ڕۆڵێکی گەورەیان لە شۆڕشی ئەیلوول و پاڵپشتیکردنی مەلا مستەفا بارزانی هەبوو، ئایا ئەم پاڵپشتییە بۆچی دەگەڕایەوە؟
- کوردانی فەیلی لە ناوجەرگەی بەغدا پاڵپشت و هاوکاریی هەموو بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخواز بوون، لەناو بزووتنەوەی چەپ و حزبی شیوعی و #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەشدارییەکی کارایان هەبوو، کوردەکانی فەیلی یەکەمین کەس بوون لە بەسراوە تاوەکوو بەغدا پێشوازییان لە گەڕانەوەی سەرکردەی گەورەی کورد مەلا مستەفا بارزانی کرد. لە #08-02-1963# بەعسییەکانی ئەو سەردەمە کە کوردەکان بە حەرەس قەومی ناویان دەبردن، چەندین تاوانیان دژی کورد ئەنجام دا، حەرەس قەومییەکان لە کۆچە و کۆڵانەکانی بەغدا کەوتنە گیانی خەڵکی سڤیلی کورد و ئازارێکی زۆری کوردە فەیلییەکانیان دا، بۆیە کورد بەگشتی و کوردی فەیلی بەتایبەتیی لە بەغدا ڕووبەڕووی کودەتاچییەکان بوونەوە، کاتێکیش حزبی بەعس دەسەڵاتی گرتە دەست، ڕق و قینیان بەرانبەر کوردانی فەیلیی لەدڵدا مابوو، کە لە دوو زەمەنی جیاوازدا لە شۆڕشی ئەیلوول و لە کاتی کودەتای بەعسییەکان ڕۆڵی ئازادیخوازانەیان گێڕا و لەسەر نەتەوەکەی خۆیان هاتنە دەنگ، تەنانەت کوردەکانی فەیلی پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی بوون و لە ڕێپێوانەکەی کوردانی فەیلی لە بەغدا کە بۆ پاڵپشتیکردنی مەلا مستەفا بارزانی و ڕێککەوتننامە مێژووییەکەی ڕێک خرا، پێگەی بەهێزی کوردانی فەیلی باشتر دەرکەوت و ئەوەندەی دیکەی بەعسییەکانی ترساند. چەندین بەڵگەنامەی تایبەت بە موخابەرات هەن، کە باس لە مەترسیی کوردانی فەیلی بۆ سەر سەقامگیریی سیاسیی ئێراق دەکات، تەنانەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کوردانی فەیلی موخابەرات لە بەڵگەنامەیەکدا دوو پێشنیاری داوەتە حکومەت، بەوەی کوردانی فەیلی بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران بکرێن، یان لە ناویان ببەن، بەمەش بەعسییەکان دەستیان کرد بە پیلاندانان بۆ دەستپێکردنی شاڵاوی ڕاپێچکردنی فەیلییەکان بە بڕیاری (مجلس قیادە الثورة) و پیلانی موخابەرات، ئەوە بوو هەڵمەتەکەیان لە ساڵی 1970 دەستپێکرد و 1980 گەیشتە ئاستێکی زۆر دڕندانە، بێگومان جگە لەم بیانوو و ڕق و کینەش، دەوڵەمەندیی کوردانی فەیلی کە هێزێکی گەورەی ئابووری بوون، بابەتێکی دیکەی هۆکاری جینۆسایدەکە بوو، چونکە سرووشتی دەسەڵات و پێگەی کوردی فەیلی لە بەغدا خۆی بینییەوە لە بەردەم پابەندبوونێکی ئەخلاقی و مرۆیی و نەتەوەیی بۆ هاوکارێکردنی مەلا مستەفا بارزانی بە پارە و توانای بەردەستی.
کوردانی فەیلی لە دەوری مەلا مستەفا بارزانی کۆبوونەوە، لەبەر ئەوەی سەرکردەیەکی ئاسایی نەبوو، لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر بوو، لە سییەکانی سەدەی ڕابردووەوە ژەنەڕاڵ بارزانی دەستە ڕاستی شێخ ئەحمەد بارزانی بوو، یەکەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی دەسەڵاتی مەلیکی بەڕێوە برد و، بە یەکەمین ژەنەڕاڵی ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی خراپی حوکمڕانیی ئێراق دادەنرێت، بەمەش مەلا مستەفا بارزانی سیمبولی نەتەوەیی کوردە و لە لایەن زۆربەی پێکهاتە و تیرە و هۆزە کوردەکانی ئەو سەردەمەوە پاڵپشتی دەکرا، لەناو پارتییش مەلا مستەفا بارزانی پێگە و ڕۆڵێکی گەورەی دایە فەیلییەکان و دەسەڵات و پێگەی خۆیان هەبوو، بە نموونە دکتۆر جەعفەر محەمەد کەریم و حەبیب محەمەد کەریم و یەدوڵڵا فەیلی و سەعید فەهیمی و...تادوایی، بەمەش گرنگیدانی مەلا مستەفا بارزانی بە کوردانی فەیلی هەروا لەخۆڕا نەبوو، باش دەیزانی مامەڵە لەگەڵ چین و توێژێکی کورد دەکات، کە لە ئاستێکی بەرزی ڕۆحی نەتەوەییدان و بڕوای تەواویان بە دۆزە ڕەواکەی مەزڵوومییەتی کورد لە ئێراقدا هەیە. دوای مەلا مستەفا بارزانی کوڕەکانی #ئیدریس بارزانی# و سەرۆک #مەسعود بارزانی# لەسەر هەمان ڕێچکەی نەتەوەیی باوکیان ڕۆیشتن.
* ئەگەر لەسەر ئەم خاڵە کەمێک ڕاوەستین، دوای شۆڕشی ئەیلوول و ڕۆڵی ئیدریس بارزانی و سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ پاڵپشتیکردنی کوردانی فەیلی چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
- دوای ڕێککەوتننامەی شوومی جەزائیر ڕۆڵ و پێگەی هەر دوو سەرکردە ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی زیاتر دەرکەوت، بەتایبەتیی ئیدریس بارزانی کە شوێن پێی مەلا مستەفا بارزانی هەڵگرتبوو، لە نزیکەوە پەروەردەی ئەو سەرکردە مێژووییە گەورەیە بوو، لە نزیکیشەوە لە کاروباری نهێنی و ڕۆڵ و پێگەی کوردانی فەیلی لە ناوجەرگەی بەغدا و ناوچەکانی دیکەی دیالە و ڕۆژهەڵاتی دیجلە شارەزا بوو، بەتایبەتیی کە کوردانی فەیلی (نوخبە)ی ڕۆشنبیر و خاوەن بڕوانامە و پێگەی ئابووری و بازرگانییان ناو جەرگەی بەغدا زۆر بوون، هەر دوو سەرکردەی کورد ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی بیروباوەڕی تەواویان بە عەقیدەی بارزان و بەستنەوەی ڕابردوو بە ئێستا و داهاتووەوە بۆ بەدەستهێنانی مافی نەتەوەی گەلی کورد هەبووە، لە ناوچەیەکی پڕ لە مەترسی و ئاشووب و توندوتیژی خاوەنی خەباتێکی گەورەن. هەر خۆی لەخۆیدا سەرۆک بارزانی لە بەغدا ژیاوە و لەو شارە خوێندوویەتی و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشکردنە سەر کوردستان خوێندن بەجێ دەهێڵێت و لە 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە دەکات. ئەم سەرکردەیە لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانپەروەرە و بنەماڵەکەی لە پێناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد قوربانییەکی زۆریان بەخشیوە. ئەم سەرکردەیە لە لایەن کوردانی فەیلی لە بەغدا خۆشەویست بووە و لای هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر خۆشەویستە و ڕەمزی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییە، هەر ئەمەشە وای کردووە سەرۆک بارزانی لای کوردانی فەیلی خۆشەویست بێت.
* مەبەستت چییە بەوەی پێگەی بەهێزی کوردانی فەیلی لەناو کایەکانی بازرگانی و کاسبی و ئابووری هۆکارێکی دیکەی جینۆسایدەکەی کوردانی فەیلی بووە؟
- کەلتووری توندوتیژی و مۆرکی تاڵانی و زەوتکردنی ماڵ و حاڵی کوردان مێژوویەکی کۆنی هەیە. بەعسییەکان لە پێگەی بەهێزی کوردانی فەیلی لە ناوجەرگەی بەغدا دەترسان، ئەو سەردەمە لە حەفتاکان و هەشتاکاندا حزبی ئیسلامی و مەزهەبی نەبوون، یان لاواز بوون، زیاتر بەلای بزووتنەوەی نەتەوەیی و چەپەکاندا دەچوون، کوردانی فەیلییش بە دابینکردنی هاوکاریی ماددی و یارمەتیی بۆ مەلا مستەفا بارزانی و پارتی و شۆڕش هاوکار و یارمەتیدەرێکی باشی شۆڕش بوون. یەکێک لە بازرگانە کوردە فەیلییەکانی ئەو سەردەمە 400 دیناری ساڵی شەستەکانی پێشکەش بە شۆڕش کرد، ئەمەش هاوکارییەکی گەورەی دارایی بوو. تەنانەت جووڵەی بازرگانییان لەنێوان ئێراق و وڵاتانی دراوسێ ئاڕاستەی ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی ئەیلوول کرد، تاوەکوو شۆڕش سوودی لێ وەربگرێت، کوردانی فەیلی مەلا مستەفا بارزانییان بە داکۆکیکاری سەرسەختی خۆیان دەزانی، بۆ نموونە کاتێک حکومەتی ئێراق پاڵێوراوێکی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئێراق داوا کرد، مەلا مستەفا بارزانی کوردێکی فەیلی بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد.
* ئەگەر باسی هەڵگیرسانی شەڕی ئێراق- ئێران بکەین، کە لەو ساڵانەدا جینۆسایدی کوردانی فەیلی گەیشتە لووتکە، بەڵام ئەمە بۆشایییەکی درووست نەکرد لەنێوان پەیوەندیی کوردانی فەیلی لەگەڵ شۆڕش، هۆکاری ئەوە چی بوو؟
- ئەم پرسیارە بۆ ئێمەی کوردانی فەیلی گرنگە. لە ناوجەرگەی بەغدا بە سەدان کوردی فەیلی لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەربەدەر کران و بە زۆرەملێ ڕاپێچی ئێران کران و لەو ژیانە مەدەنی و خۆشگوزەرانی و پێگە داراییەوە ئاوارەی کەمپەکان بوون و دەست بەسەر ماڵ و حاڵیاندا گیرا، لە قۆناغێکی ناسکی شۆڕشی کورد و نەبوونی کەسایەتییەکی وەکوو مەلا مستەفا بارزانی بە تەئکید بۆشایییەکی مەترسیدار لەنێوان دوو مێژووی خەبات درووست دەکات، کە شوێنەوارەکانی لە دوای 2003 زیاتر دەرکەوت و ژمارەیەک لە فەیلییەکان خۆیان بە مەندەلاوی و ناوی دیکە ناساند، ڕەنگە بە هۆی ترسیان لە دووبارە ڕاپێچکردنیان و پەراوێزخستنیانەوە بێت، یان زۆربەیان ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کرد، دەرەنجام ژمارەیان کەم بووەوە و پێگەی جارانیان نەماوە. من وەکوو ئەکادیمییەکی مێژوویی لە توێژینەوەکانمدا ئەو ڕاستییەم بۆ دەرکەوتووە، بە بەرنامە کار بۆ کاڵکردنەوە و کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد لە بەغدا کراوە، لە کاتێکدا کوردەکان زۆر نیشتمانپەروەرتر و کاریگەرتر بوون لە زۆربەی ئەو هۆز و تیرانەی ئیدعای نیشتمانپەروەری دەکەن. خۆ ئەگەر کوردەکان نەبوونایە ویلایەتی مووسڵ بە دەستی تورکیاوە دەبوو، لەو کاتەدا زۆر لە هۆزە عەرەبییەکان دەنگیان دا بەوەی لەگەڵ تورکیادا بن، بوونی حزبە مەزهەبییەکانیش دەسەڵاتی زۆریان هەیە لە دامەزراندن و بەخشینەوەی ئیمتیازات. بۆیە ئەرکی سەرۆک بارزانی بۆ کۆکردنەوە و پاڵپشتیکردنی کوردانی فەیلی و قەرەبووکردنەوەیان و کۆکردنەوەیان بۆ پاڵپشتیکردنی دۆزە ڕەواکەی کورد لە بەغدا ئاسان نییە و دەبێت هەمووان پاڵپشتی بکەن. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,282 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | gulanmedia.com 17-09-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-09-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: کوردی فەیلی
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 13-12-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-12-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 01-12-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,282 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.151 KB 13-12-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.11 چرکە!