نەخۆشییە دەروونیەکان یەکێکە لە نەخۆشییە ترسناکەکانی نێو مرۆڤایەتی، زۆر لایەن یان باری دەروونی هەیە بە نەخۆشی دەناسرێت وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و بوونی پەستانێکی زۆر لەسەر مێشک.
توێژینەوە زانستییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نزیکەی 120 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوون، کە لە %15-25 خانمانن و %10-15 لە پیاوانن، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی یان بەرزبوونەوەی ماددەیەکی کیمیایی لە مۆخدا بەناوی نویروترانسیمترات.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی simplemost چەند بارودۆخێکی بڵاوکردووەتەوە کە تەنیا ئەو کەسانە لێی تێدەگەن کە تووشی خەمۆکی بوون.=KTML_End=
1. دڵتەنگی بە واتای ئەوە نایەت کە تووشی خەمۆکی بوویت، دوو شتی زۆر جیاوازن.
2. مەرج نییە هۆکارێکی ڕوونت هەبێت بۆ ئەوەی تووشی خەمۆکی بیت.
3. ئەگەر بۆماوەی چەند کاتژمێرێک دڵخۆش بیت بە واتای ئەوە نایەت خەمۆکیت چارەسەر بووە.
4. لەبیری دەکەن کە کەسانی دیکە بایەخیان پێ دەدەن یان نەخێر.
5. بایەخ بە تەندرووستی جەستەیان نادەن و لایان گرنگ نییە.
6. هەندێک ڕۆژیان بە هەفتەیەک لێ دەڕوات.
7. ئەو شتەی کە ئەوان دەیانەوێت دڵخۆشی نییە، بەڵکوو تێگەیشتنە لە خۆیان.
8. نایانەوێت دەربارەی خەمۆکی بدوێن و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
9. جێهێشتنی ماڵ قوورسترین شتە بۆیان.
10. خەمۆکی شتێک نییە بۆ هەمیشە بمێنێتەوە، کاتی دەوێت بەڵام چارەسەر دەبێت. [1]