دڵەڕاوکێ یەکێکە لە هەڵچوونە سەرەکییەکانی مرۆڤ، دڵەڕاوکێی دابڕان جۆرێکی تایبەتە کە تیاییدا تاک ترسی هەیە لە دابڕان و جیابوونەوە لەو کەسانەی کە هۆگری بۆیان درووست بووە وەکوو دایباب، ئەم دڵەڕاوکێیە هەتا تەمەنی سێ ساڵی ئاساییە ئەگەر منداڵ هەیبێت، بەڵام لە دوای ئەو تەمەنەوە بە نائاسیی دادەندرێت و ئەگەر نیشانەکانی دەرکەوتن و کاری کردە سەر ژیانی کەسەکە دەبێتە نەخۆشی دەروونی، دکتۆر #جەعفەر عومەر#، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی نیشانەکان و چارەسەری ئەم گرفتەی خستوەتەڕوو.
ئەم نەخۆشییە لە هەموو تەمەنێکدا دەردەکەوێت، لە منداڵی، نەوجەوانی و گەورەیی! بەڵام لە منداڵاندا ڕێژەکەی زیاترە و بە نزیکەیی (%4) منداڵان ئەم کێشەیان هەیە.
=KTML_Bold=نیشانەکان:=KTML_End=
نیشانەکانی کە لە خوارەوە هاتوون درووستدەبن کاتی جیابوونەوەی منداڵ لە دایباب! ئەمەشی بەهۆی ترسی لەدەستدانی دایبابەوە دەبێت و بەردەوام لە دڵەڕاوکێدایە سەبارەت بە لەدەستدانی یەکێکیان.
بۆ نموونە منداڵەکە کاتێک کە سەرەتا دەچێتە دایەنگە یان باخچەی ساوایان، یان لەکاتی بەجێهێشتنی لە لای کەسانی تر، یاخود بە چوونە قوتابخانەی نوێ، تووشی نیشانەکان دەبێت، بە مەبەستی مانەوە لەگەڵ دایباب یان بەهۆی ترسی لەدەستدانی دایباب. =KTML_Bold=بە گشتی نیشانەکان ئەم دوو گرووپەن:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. نیشانە ڕەفتارییەکان:=KTML_End= وەکوو گریان و وڕکگرتن، خۆهەڵواسین بە دایبابدا، نارەزایی دەربڕین لەسەر جیابوونەوە، ڕەتکردنەوەی چوونە قوتابخانە، خۆتەڕکردن.
=KTML_Bold=2. نیشانە جەستەییەکان:=KTML_End= وەکوو سەرئێشە، سکئێشە، بورانەوە، سەرسوکبوون، گێژبوون، خەونی ناخۆش و ناڕەحەتی خەوتن، دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە، نەوبەی تۆقین.
بە کوورتی کەسەکە پاش جیابوونەوە یان بەهۆی بیرکردنەوە لە جیابوونەوە لە دایباب تووشی بەشێک لەو نیشانانە دەبێت.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
ئامانجی چارەسەر بریتییە لە کەمکردنەوەی دڵەراوکێ لای منداڵ و گەشەپێدانی هەستی سەلامەتی لە لای خێزان و منداڵ، چارەسەری ئەم گرفتە پڕۆسەیەکی پێکەوەیی و لێکدراوە لەنێوان (چارەسەرکار، خێزان، قوتابخانە) ، هەریەکە لەو لایەنانە ئەرکی جیاواز بەخۆیان هەیە.
=KTML_Bold=قوتابخانە:=KTML_End=
ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەیە، لە ڕێگەی ڕێنماییکاری پەروەردەییەوە جێبەجێدەکرێت، =KTML_Bold=بە گشتی پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:=KTML_End=
1. ڕەخساندنی دۆخێک کە هەستی ئارامی درووست بکات لای منداڵ.
2. تێگەشتنی مامۆستایان لە پەشێوی دڵەراوکێی جیابوونەوە.
3. هانی منداڵ بدرێت کە ئەزموونی نوێ تاقیبکاتەوە و بەردەوام چاودێری بکرێت.
4. هەماهەنگی لەگەڵ خێزان بکرێت.
=KTML_Bold=دایباب: ئەم کارانە دەتوانن بکەن=KTML_End=
1. پشتیووانی و دڵنیایی پێدان بە منداڵ.
2. هاندانی منداڵ بۆ ئەنجامدانی بەرپرسیارییەتییەکانی سەرشانی.
3. هەماهەنگی لەگەڵ چارەسەرکار و قوتابخانە.
4. فێربوونی چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ دڵەراوکێدا.
=KTML_Bold=چارەسەرکار:=KTML_End=
چارەسەرکاری دەروونی دەتوانێت بەشێوەی ڕاهێنانی ڕەفتاری و هزری هاوکاری منداڵ بکات لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و پلانی چارەسەریدا. دەگونجێت ڕینماییکاری پەروەردەیی خوێندنگە ئەم کارە بکات.
لە کاتی توندبوونی حاڵەتەکەدا و بۆ نەهێشتنی نیشانەکان و لێکەوتەکانی، پێویستە پیشانی پزیشکی دەروونی بدرێت و چارەسەری دەرمانی بۆ ماوەیەک بدرێتە منداڵەکە.
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بۆ؟=KTML_End=
لە سەرەتای دەستپێکی خوێندنەوە ئەم گرفتە زۆر بڵاوە و زۆرجار بە هەڵە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەو هیوایەی خێزانەکان بتوانن مامەڵەیەکی زانستی و درووستی لەگەڵ بکەن. [1]