ناونیشانی بابەت: گیرانی بۆرییەکانی ڕەحم (جۆگەی فالوپ) چییە؟ بەهۆی چییەوە ڕووئەدا و کێشەی چیمان بۆ درووست ئەکا؟
نووسەر و ئامادەکار: د. #کەژان کاوە تەها#
هەردوو جۆگەی فالوپ هێلکەدان دەبەستنەوە بە منداڵدان و هێلکە پیایدا دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدان و پیتاندنی هێلکە و تۆو لەناو ئەم بۆرییانە ڕوودەدات
هەندێک هۆکار هەیە بۆ گیرانی ئەم بۆرییانە
لەوانە:
1- هەوکردنی حەوزی درێژخایەن کە ئەکرێت بەهۆی هەوکردنی زێ ڕووبات ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگوێ بخرێت و چارەسەر وەرنەگیرێت.
2- نەخۆشی ئیندۆمەتریۆسیس واتە کاتێک شانەی ناوپۆشی منداڵدان لە ناوەوەی بۆریەکان گەشە بکات و ببێتە هۆی گیرانی ئەم بۆرییانە.
3-هەندێک لەو نەخۆشییانەی لە ڕێگەی سێکسەوە ئەگوازرێنەوە.
4-نەشتەرگەری ناوچەی حەوز.
5- ئەگەر خانمێک دووگیانی دەرەوەی منداڵدانی هەبووبێت (حمل خارج الرحم).
6- بوونی گرێی فایبرۆیدی لە منداڵدان.
کاتێک هەردوو بۆرییەکە گیرابێت دەبێتە هۆی ئەوەی خانمەکە نەتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی دووگیان ببێت و پێویستە پەناببرێتە بەر منداڵی بلوری. [1]