سەر هەڵبڕی کڵاوت لەسەر ئەکەوێ.
کڵاو لەسەر سەر دادەنرێت گەر سەر زۆر بەرز بکرێتەوە کڵاو بەردەبێتەوە، لە کوردەواردا هەندێکجار کڵاو بۆ داپۆشینی عەیبی سەر بەکاردێت، کاتێک کڵاو بەرببێتەوە، عەیبوعار دەردەکەوێت، مەبەست لەو کەسانەیە کە لە کاتی قسەکردندا لەناو کۆڕوکۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر دەڵێن، واتە: زۆر بڵێی نهێنییەکانی ژیانت ئاشکرا دەبن.[1]