سەری ڕەش چوو، سەری سپی لەجێی.
سرووشتی سەری مرۆڤ وایە کە تا تەمەنێکی دیاریکراو مووی سەری ڕەشە، دواتر لە تەمەنی کامڵی و پیریدا ڕەنگی موو سپی دەبێت، مەبەست لەوەیە کە لە کۆمەڵگەدا دەسەڵاتدارێکی خراپ ڕۆشتبێت و کەسێکی خراپتر لەو چووبێتە شوێنی، کە ببێتە مایەی کێشەی زیاتر بۆ خەڵکی. [1]