=KTML_Bold=#مەسعود بارزانی# بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری کوێت پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و سەرکردایەتیی کوێت کرد.=KTML_End=
ئەمڕۆ شەممە #16-12-2023#، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت بڵاوی کردەوە: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کوێت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)مان پێگەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت ڕادەگەینین.
سەرۆک بارزانی ڕاشی گەیاندووە: خوالێخۆشبوو شێخ نەواف ئەلئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزڵگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کوێتین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی ئال سەباح و گەلی کوێتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دەوڵەتی کوێت و گەلەکەی بەردەوام بکات. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=