#مەسعود بارزانی# بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەربڕی.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی:=KTML_End=
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و زانای ناوداری کوردستان مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی)یم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی مامۆستا عەبدوڵڵا قەڵاتی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=