سەری کەچەڵان دەچنە باخەڵی گەردن زەڕان.
گەردن زەڕ: مەبەست لە ئافرەتی گەنجی جوانە، کەچەڵان: مەبەست لە کوڕەکەچەڵە، یەکێکە لەپاڵەوانەکانی ناو ئەفسانەگەلی کوردیی، لەدیدگەی دەسەڵاتەوە کەسێکی خراپەکارە. مەبەست لەوەیە کە هەندێک ناکەس، لە ئافرەتی باش بەهرەمەند دەبن کە کەسی باش دەستی نایگاتێ.[1]