مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری
یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرد بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی، هیوای خواست خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات.
ئەمڕۆ هەینی،
15-12-202315-12-2023 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە
ڤیان سلێمانڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی (بەسنا)ی خوشکی.
هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لەبەرامبەردا ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!