سەگ ئەخەسێنێ بە دوو پاره، دەستی گڵاو ئەکا بە چوار پارە.
لە کوردەواردا بەزۆری گا دەخەسێنرێت، لەپێناوی ئەوەی بەهێزبێت، ئاژەڵی وەک سەگ ناخەسێنرێت، بەڵام لە پەندەکەدا مەبەستی لە کەسی ناشی و نەزانە، کە کاری نابەجێدەکات، خەڵکی تووشی سەرسووڕمان دەکات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە هەر کارێک بکات زەرەری تێدابکات و هیچ قازانجێکی لێ نەکات. [1]