سەگ بە گورگەلۆقە و خاوەنماڵ بە ڕەوت هەر بە یەکەوە دەگەنەوە ماڵ.
گورگەلۆقە: مەبەست لە ڕۆیشتن یان ڕاکردنی گورگە کە بازی درێژ و تیژڕەوە، ڕەوت: مەبەست لە هەنگاوی ئاسایی مرۆڤە. واتە: کەسەکان هەریەکەیان بەپێی خۆی دەڕواتەوە، هەمووشیان دەگەنە ماڵ. مەبەست لە دەستوبردە لە کاردا، هەر کەسە و بەپێێ توانای خۆی دەتوانێت دەستوبرد بکات. [1]