سەگ بۆ وەڕین کراوە.
لە کوردەواردا سەگ لە مێژوویەکی دێرینەوە بۆ پاسەوانی ڕاگیراوە، بەتایبەتیی لای ئەو خێزانانەی کە مەردار بوون، هەر شتێک لە مەڕوماڵاتەکەیان نزیک بووبێتەوە سەگەکە وەڕیوە. عەلی مەعروف شارەزووری دەڵێت: کاتێک سەگ یەکێک دەگرێت و دەیگەزێت، کەسی بریندار ئەو پەندە لای خاوەنی سەگ دەڵێت.[1]