ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە #18-12-2023# #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، لە کوەیت، بەشداریی لە پرسەی میری کۆچکردووی کوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.
سەرۆکی حکوومەت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی دەوڵەتی کوەیت بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18-12-2023 سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی، بەرەو کوەیت بەڕێکەوت بۆ بەشداری لە پرسەی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.
سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ کوەیت و گەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح، بووە جێی بایەخی میدیای فەرمیی کوەیت ناسراو بە (کونا).
ڕۆژی شەممە #16-12-2023#، نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری کوەیت، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەوە سێ ڕۆژ پشوو لە سەرتاسەری وڵاتەکە و 40 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەندرا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=