#مەسرور بارزانی# جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە پەیامێکدا بە بۆنەی (71) مین ساڵیادی دامەزراندنی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: یەکێتی ئافرەتان قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:=KTML_End=
لە (71) مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی تواناکانیان دووپات دەکەینەوە.
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز بێت.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و گشت شەهیدانی کوردستان. [1]
مەسروور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
#11-12-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=