بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و سێ پرس تاوتوێ دەکرێن.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی
20-12-202320-12-2023 بە سەرپەرشتیی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و تێیدا سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.
بڕگەی دووەم بریتی دەبێت لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەکەم بۆ مادە و بڕگەکانی ڕەشنووسی یەکەمی ڕێنوێنیی کارکردنی کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان.
بڕگەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالکراوان.
[1]