سیاسەتمەداری کورد د. #مەحمود عوسمان سۆرانی# داوا لە کوردانی #کەرکووک# و #نەینەوا# دەکات بەشداربن لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دەنگ بە کورد بدەنەوە بۆ ئەوەی کورد سەرکەوێت، دەشڵێت: کورد چەند کورسی زیاتر بێنێت دەتوانێت دەسەڵاتی بەهێزتر لەو پارێزگایانە.
د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند: پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ئێراق گرنگە، ھەردوو پارێزگای کەرکووک و نەینەواش بۆ کورد گرینگن، ھەرچەندە لایەنە کوردییەکان بە یەک لیست بەشدار نەبوونە لەو ھەڵبژاردنە، بەڵام ھەر پێویستە دەنگدەرانی کورد ڕۆژی ھەڵبژاردن بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لایەنە کوردییەکان بدەن.
ئەو سیاسەتمەدارەی کورد وتی: ئێمە وەکوو کورد لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردووی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە نەینەوا و کەرکووک کورسی باشمان ھەبوو ھیوادارم کورد ھەمان کورسی بەدەست بهێنن، بەتایبەتیی لە کەرکووک ئەگەر کورد ڕێژەی بەشداری زۆربێت و ژمارەی کورسییەکان زۆربێت دەتوانن پارێزگارێکی کورد دیار بکەن.
د. مەحموود عوسمان ڕوونی کردەوە: نابێت ئێمە پێش ئەنجامەکان بکەوین و ھەر تەمەنای سەرکەوتنی کورد دەکەین، بەڵام داوا لە دەنگدەرانی کورد دەکەم ڕۆژی #18-12-2023# بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ناکۆکی وەلا بنێنن بۆ ئەوەی زۆرترین کورسی بۆ کورد بێت و پڕۆسەیەکی گرینگە بۆ کورد. [1]