ئەمڕۆ
09-12-202309-12-2023 لە شارەدێی
سەرگەڕانسەرگەڕان ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی سنووری شارەدێکە پشتیووانی خۆیان بۆ لیستی 197ی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 09-12-2023، بە ئامادەبوونی
سەربەست لەزگینسەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای
ھەولێرھەولێر و ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، ھەروەھا
شاخەوان عەبدوڵڵاشاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەنگەر کانەبی بەرپرسی لقی23ی قەرەچووخ، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراواندا، ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی سنووری شارەدێی سەرگەڕان، پشتیووانی و پشتگیری خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە197ی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتکردەوە.
لە وتەیەکیدا سەربەست لەزگین، باسی لە گرنگی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق کردوو ڕایگەیاند، پێویستە ھەموومان بە یەکەوە ھەوڵ بۆ سەرخستنی بەربژێرانی پارتیمان بدەین و بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی197ی پارتیمان بدەین، چونکە ھەبوونی پارتی لەم ناوچەیە، واتا ھەبوونی ھێز و ئیرادە و برایەتی و پێکەوەژیان.
[1]