سەگی ڕەش و سپی وەک یەک گڵاون.
گڵاو: بەپێی ئایینی ئیسلام سەگ گڵاوە، چونکە دەستنوێژ دەشکێنێت، بەڵام لە کەلتووری کوردەواردا هەزاران ساڵە شوانکارەی کورد سەگی ماڵیی کردووە و پاسەوانی مەڕوماڵاتی پێدەکات، مەبەست لەوەیە سەگ هەر سەگە چ ڕەنگێک بێت، بۆ دوو کەسی دوژمندار دەوترێت کە وەک یەک خراپ بن. [1]