سەگی مات و بێدەنگ هەڵمەتی لەناکاوە.
لە کوردەواردا بۆ چەند مەبەستێک سەگ پەروەردە دەکرێت، ئەوانەی ڕاو دەکەن، بە جۆرێک سەگ پەرورەدە دەکەن کە ڕاستەوخۆی هەڵمەت بەرێت و پەلاماربدات، ئەوانی کە سەگ بۆ پاسەوانی ماڵ ڕادەگرن، تەنیا دەوەڕێت، واتە: سەگێک کە پەلاماربدات، ناوەڕێت، مەبەستی لە کەسی ئازا و شەڕکەرە، لە کاتی شەڕدا دەمەدەمێ و زۆر بێڵیی ناکات، ڕاستەوخۆ پەلامار دەدات. [1]