سەی دڕ وەخەبەر مەهێنە.
سە: سەگە، هەندێک سەگ هەن بە جۆرێک پەروەردە دەکرێن کە سرووشتە کێوییەکەیان تێدا زیندوو دەکرێتەوە، لە کوردەواردا پێیان دەترێت دڕ، واتە: هێرشبەر و پەلاماردەرن، کاتێک سەگێکی دڕ خەبەری ببێتەوە پەلاماردەدات، واتە: کەسی زۆردار لە خۆت هارمەکە، بۆ ئەوی زیانت لێنەدات. [1]