سرکەی تیژ کوپە ئەتەقێنێ.
سرکە: لە ئاوی ترێ درووست دەکرێت، چل شەو ناجووڵێنرێت، بۆ درووستکردنی ترشیان بەکاردێت. سرکە هەتا لەناو گۆزەدا زۆر بمێنێتەوە خەستتر دەبێت، لەوانەیە گۆزەکە بتەقێنێت. واتە: هەر شتێک زیاد لە پێویست بوو، بێتام دەبێت، دەبێتە مایەی زیان و دەردەسەری. [1]