ناو: چنوور
ناوی باوک: عوسمان
ساڵی لەدایکبوون: 1957
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
چنوور عوسمان، ساڵی (1957) لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (شاهۆ) لە هەڵەبجە تەواوکردووە و ناوەندی لە قوتابخانەی (ژین) لە #سلێمانی# تەواوکردووە. ساڵی (1978) خانەی مامۆستایانی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
هەمان ساڵ دەست بەکار بووە وەک مامۆستا لە کۆمەڵگەی (عەنەب) لە قوتابخانەی (سازان) لە هەڵەبجە. ساڵی (1980) بووەتە بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە، ساڵی (1981) لە بەڕێوبەری لابراوەو گواستراوەتەوە بۆ (حەسەن ئاوا) لە بەر هۆکاری سیاسی نەبوونی بە #بەعس#ی ساڵی (1982) گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی قوتابخانەی ( ڕزگاری) تا ساڵی (1992) .
ساڵی ( 1983) چووەتە خولی ڕاهێنانی پەروەردەی تایبەت لە بەغدا بووەتە مامۆستای پەروەردەی تایبەت. لەم قوتابخانانە (بەرزان _ ئاسۆی شەهیدان _ ئەمین زەکی_ ئاراس).
لە قۆناغەکانی خوێندندا لە زۆرترین چالاکییە کانی قوتابخانە بەشدار بووە لەبەر ئەوەی بەهرەی جواننووسینی هەبووە و لە وێنەو وەرزشدا زۆر باش بووە هەمیشە لە چالاکییەکان و پێشدانگاکاندا بەشدار بووە و زۆر چالاک بووە.
بەشداری چەندین خولی پەروەردەیی کردووە:
ساڵی (2002) هەڵبژێراوە بە مامۆستای (قادە) بۆ وانەی بیرکاری.
بەشداری لە چەند خولێک کردووە بۆ وتنەوی وانەی بیرکاری بە مامۆستایانی سلێمانی.
ساڵی (2005) بەشداری کردووە لە خولی ڕاهێنانی پەروەردەی تایبەت لە وڵاتی ئوردن.
ساڵی (2006) بووە بە لێپرسراوی پەروەردەی تایبەت.
ساڵی (2007) وازی لە پەروەردەی تایبەت هێناوە و گەڕاوەتەوە بۆ مامۆستای ئاسایی بۆ قوتابخانەی پێشەوای بنەڕەتی.
ساڵی (2008) بەشداریکردووە لە خولی (ژینگە) لە شاری #هەولێر# لەلایەن مامۆستایانی وڵاتی (ئوردن) کراوەتەوە.
خاوەنی چەندین ڕێز و سوپاسە.
ساڵی (1982) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە بەناوەکانی ( ڕامان-ڕاژان-ڕەوەز) .
ساڵی (2020) دوای تەواوکردنی ماوەی خزمەتکردن خانەنشین کراوە. بەڵام لە چالاکی و کاری خێرخوازی بەردەوامە. ئەندامی دەستەی باڵایە لە ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ بە خۆبەخشی.
هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆدەخوازین
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود [1]