سەگی هار چل ڕۆژ عەمریەتی.
عومر: تەمەن، هاریی: جۆرێک نەخۆشییە تووشی سەگ دەبێت، چل شەو دەژیی، لەو کاتەدا هەرچی بگرێت پەلاماری دەدات و دەیگەزێت، مەبەست لە دەسەڵاتی خراپە، چەندە زاڵم بێت، ئەوەندە تەمەنی کوورت دەبێت، کورد دەڵێت: ستەم لە ئەستووریدا دەپسێت و لەناودەچێت. بە ستەمکارێک دەوترێت کە تەمەنی تەواو بووبێت و خەڵکی چاوەڕێی نەمانی بکات. [1]