ناونیشانی پەرتووک: ساداتی تاوگۆز
ناوی نووسەر: #سەید عەبدولڕەحمان موسەنیفزادە#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
لەم پەرتووکەدا کۆمەڵێک ڕاستکردنەوەی مێژوویی لەسەر ڕووداوە مێژووییەکانی تایبەت بە کوردستان خراوەتە ڕوو وەک:
1-سەلماندنی ئەوەی کە کوردستان دووەم لانکەیە کە لەوێوە مرۆڤەکان بەسەر زەویدا دابەشبوون.
2-ڕۆشنکردنەوەی ڕەچەڵەکی ڕەسەنی کورد کە هەوڵدراوە لەلایەن نەتەوە ناسیۆنالیستەکانی دراوسێوە ناشیرین بکرێت.
3-ژیانی ئەو پێغەمبەرانەی کە لە کوردستان لە دایکبوون و ژیاون بە ڕەچەڵەک کوردن.
4-پاکتاوکردن و ڕۆشنکردنەوەی هەندێک لەو بنەماڵە و شێخ و سەیدانەی کە خۆیان بە نەوەی پێغەمبەر د.خ. دەزانن و نەوەی ئەو نین.
5-هەروەها دەستنیشانکردنی نەوە و ڕیشە ڕەسەنەکانی پێغەمبەر د.خ.
6-بە هێڵکاری و پۆلێنبەندی سەیدەکانی تاوگۆزی و بنەماڵە و ڕیشەکانیان و بەیەکگەیشتنەوەیان لە باواندا خراوەتە ڕوو.
ساداتی تاوگۆز
پەرتووکێکی مێژووی نەتەوەی کورد و ئال و بەیت و ھۆزی تاوگۆزییە.
ئەم پەرتووکە ئەو بۆچونانە ڕاست دەکاتەوە کە دەڵێن کورد ھێند و ئەوروپی و ئێرانییە دەیسەلمێنێ کە کورد کوردستانییە و لانکەی دووەمی مرۆفایەتییە.
ئەم پەرتووکە باسی بنەماڵەی ئال و بەیت دەکات و دەیسەلمێنێ کە بەشێکی سەرەکین لە نەتەوەی کورد.
ئەم پەرتووکە باسی پیرخدری شاھۆ و ئەبوبەکری موسەنیفی چۆڕی و تاوگۆزی و بنەماڵەکانی تاوگۆزی دەکات و لەم بوارەدا بەحڕو ئەنسابی تاوگۆزی داناوە.
[2]
وریا محەمەد ساڵح محەمەد