ئالەم شەوە خەمناکەدا
هەزار سڵاو بۆ یەک یەکەی ئەو جێیانەی تۆم تیا دیوە
ئەی ئەو کچە شۆخو شەنگەی
گشت شتێکمت کرد بە نیوە ...
ئێستاکە چەند جوان نوستبیت
لە قوڵایی کام خەوابیت
من شەو
تۆ مانگ
خۆزگە ئەکرا لەناوباوەشی شەوابیت..
بانگت ناکەم نەک ڕاچڵەکێیت
تێرخەوبە تۆ شیرینەکەم
منیش ئەنوم
کە کزربو برینەکەم.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]