#مەسعود بارزانی# بۆ کۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە، لە بەشێکیدا هاتووە: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)م پێگەیشت و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ دەکەم.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی تاهیرخان سمکۆ:=KTML_End=
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی تاهیرخانی سمکۆ)م پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کاک ئاراس عەلی تاهیرخان و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی عەلی تاهیرخان سمکۆ و دۆست و ئاشنایانیان و کوردستانیانی دانیشتووی شاری ڤێستەرۆس و سوید و دەرەوەی وڵات دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو عەلی تاهیرخان سمکۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
#22-12-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=