لەنێو بارەگەی
یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانییانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە
15-11-202315-11-2023 بە ئامادەبوونی بەڕێزان
شێخ جەعفەرشێخ جەعفەر سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و کۆمەڵێکی بەرچاو لە میوانان و دڵسۆزان و پشتیوانانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ هەردوو تیپی تۆپی پێی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
سەرەتایی مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان بوو دواتر وتاری یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەلایەن بەڕێز حاکم
مەحمود ئەحمەد مورادمەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانە خوێنرایەوە و پاشان کوورتە ڤیدۆیەکی یاری کۆتایی خولی پلە یەکی ئێراقی تیمی لاوان بۆ میوانان نمایش کراو هەروەک بەڕێز
کاروان شێخ زیرەککاروان شێخ زیرەک لە پاش ئەو ڤیدۆیە وەک بەڕێوەبەری وەرزشی
سلێمانیسلێمانی وتاری پیرۆزبایی پێشکەش کرد.
کوورتە ڤیدۆی یاری کۆتایی تیمی تازەپێگەیشتووانیش بەشێکی دیکە بوو لە بڕگەی کارەکانی مەراسیمەکە لە درێژەی وتارەکانیشدا نزار ژاژڵەی بەڕێوەبەری لاوانی سلێمانی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی پێشکەش کرد.
بە چەپکە گوڵ و مەدالیایی کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکان و یانەکان ئەو مەراسیمە پیرۆزتر کرا.
بەڕێز م.
کەمال نووریکەمال نووری سەرۆکی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکان دوو مەدالیایی پێشکەش بە هەردوو ڕاهێنەری تیمەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان کردوو هەروەک چەپکە گوڵی یانەکانی مەسافی و ئاشتی و بەڕێوەبەرێتی وەرزشی سلێمانی و قەڵغانی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی شاری ڕۆشنبیرانیش بەخشرایە یانەی وەرزشی پێشمەرگە و ڕاهێنەرانی هەردوو تیم.
پاشان خەڵاتی دارایی تیمەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان کە لەلایەن یانەی پێشمەرگە دابین کرابوو پێشکەش بە ستافی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەران و یاریزانانی هەردوو تیمی تۆپی پێی لاوان و تازەپێگەیشتووان کرا.
بە پێشکەش کردنی قەڵغانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەلایەن بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە 18 میوانی مەراسیمەکە و چرکاندنی وێنەی یادگارییەکان کۆتایی بەو بۆنە مێژووییە هات.
[1]