ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە
02-12-202302-12-2023 بەڕێز
نێچیرڤان بارزانىنێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دوبەى، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا کرد.
ڕێوڕەسمەکە هاوکات لەگەڵ بەردەوامیى کار و چالاکییەکانى کۆنفرانسى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانى کەشوهەوا (COP28) بە بەشداریى میوانان و ئامادەبووانى کۆنفرانس، بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە ناوى هەرێمى کوردستانەوە، پیرۆزبایى لە بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکى ئیمارات و گەلەکەى کرد و هیواى سەرکەوتن و پێشکەوتنى بەردەوامى بۆ خواستن.
نێچیرڤان بارزانى پێنجشەممە
30-11-202330-11-2023 لەسەر بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى ئیمارات، بۆ بەشدارى لە کۆبوونەوەى لووتکە و کردنەوەى کۆنفرانسی (COP28) دا گەیشتە دوبەى و لە پەراوێزى کۆنفرانسەکەدا چاوى بە ژمارەیەک لە سەرۆک و شا و سەرکردەى وڵاتان کەوت.
[1]